گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێکی چوارقوڕنەدا گیانی لەدەست دا

2022.08.24 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێکی چوارقوڕنەدا گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک لە چوارقوڕنە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی ئابی 2022) دەڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک بەناوی (ح. ئـ. ئـ) کە لەدایکبووی ساڵی 1942ـە و پیشەی کاسب بووە لە ناحیەی چوارقوڕنە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیه."


دەشڵێت، "بەوتەی کەسوکاری ئەو پیاوە، ڕۆژانە بە بەردەوامی خزمەتی مزگەوتی گەڕەکی خۆیانی کردووە و ئەمڕۆ لەکاتی پاککردنەوەی قاتی دووەمی مزگەوتەکە بەربووەتەوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".

 

دەشڵێت، "پاش گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەتدروستی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە."