گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی

2022.08.24 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری نوێ لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی

ناس کورد-

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاشكرای کرد، لە سبەینێوە نرخی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەكانی سلێمانی لەنێوان 50 تا 75 دینار دادەبەزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە میدیای فەرمیی یەکێتی (24ی ئابی 2022) ڕاگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت، بەجۆرێك نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 75 دینار‌و یەك لیتر بەنزینی موحەسەن 50 دینارو یەك لیتر بەنزینی سوپەریش 50 دادەبەزێت.


بەهمەن شێخ قادر ڕوونیشیكردەوە، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ دەبێت بە هەزارو 75 دینار‌و یەك لیتر بەنزینی موحەسەن دەبێت هەزارو 275 دینار، هەروەها بەنزینی سوپەریش دەبێت بە هەزارو 400 دینار.