گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە

2022.08.24 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە

ناس کورد-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و ئامادەیی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و چەند پرسێک تاوتوێ کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم (24ی ئابی 2022) لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، گفتوگۆکرا لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرد، "جەختمان لەوە کردەوە کە ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئەوەداین ڕێز لە وادە یاساییەکان بگیرێت و هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و دوا نەخرێت."


پاشان لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاپۆرتێکی تایبەت و بەرفراوانی سەبارەت بە سێکتەری ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.


لە ڕاپۆرتەکەدا "بە زانیاری و داتا، کێشە و ئاستەنگ و گرفت و پێشنیار و ڕاسپاردە و پلانی کورتخایەن و خێرا و درێژخایەن و ستراتیجی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە ڕوونکرابووەوە، لە ناویشیاندا ئاماژە بە سەرچاوەکانی ئاو درا بوو کە ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و سەد و بیست و پێنج هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکرێت، واتە 500 لیتر بۆ هەر بەشدارێک لە ڕۆژێکدا، کە ژمارەی بەشداربووان زیاتر لە یەک ملیۆن هاوبەشە، ئەمە سەرەڕای خستنەڕووی پڕۆژەکان و کێشە و گرفتە تەکنیکیەکان و تێچووی بەرهەمهێنانی ئاو کە ساڵانە بڕی 500 ملیار دینارە لەسەر بودجەی حکومەت."


دەشڵێت، "وێڕای دەستخۆشیکردنمان لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە تایبەتە، جەختمان لەوە کردەوە کە ئەرکی لەپێشینەی حکومەتی هەرێمە هەموو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ دابینکردنی ئاوی پاک و خاوێن بۆ هاووڵاتییان، بەڵام لە هەمانکاتدا، دەبێ کێشە و قەیرانی کەمئاویش لە بەرچاو بگرین و پێویستە بە هەموو شێوەیەک، کار بکەین لە پێناو ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی ئاو و زیادبەکارهێنانی ئاو، بەتایبەتی گۆڕانی کەش و هەوا و لێکەوتە نەرێنییەکانی، هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، کە دووچاری قەیرانی کەمئاوی و وشکەساڵی و کەمی بارانبارین و کەمبوونی ئاوی ژێرزەوی و سەرزەوی دەبێتەوە و پێویستە لە هەموو ڕوویێکەوە، ئامادەکاری پێویست بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە و سنووردارکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی."


ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا "بە ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی (دارایی وئابووری، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پلاندانان) و سەرۆکایەتی دیوان و سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار بۆ ئەوەی ڕێکاریی پێویست بگرنەبەر سەبارەت بە پێشنیارەکانی وەزارەت کە لە کۆبوونەوەکە خرانەڕوو بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی و بڕی پارەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە."