گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی نەیدایەوە؟

دادگا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیای ناچار کرد وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک بداتەوە

2022.08.24 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیای ناچار کرد وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک بداتەوە

ناس کورد-

دوای ئەوەی کریستین لامبرێخت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕەتیکردەوە وەڵامی پرسیارەکانی بداتەوە، رۆژنامەنووسێک پەنای بۆ دەسەڵاتی دادوەری برد کە وەزیرەکەی پابەندکرد بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی سەبارەت بە گەشتەکەی بە کۆپتەرێکی حکومی بە یاوەری کوڕەکەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (24ی ئابی 2022)، دادگای کارگێڕی لە شاری کۆڵن لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بڕیاریدا کریستین لامبرێخت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا پابەند بکات بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسێک سەبارەت بە گەشتێکی کە بە هەلیکۆپتەری حکومی لەگەڵ کوڕەکەیدا ئەنجامی دابوو.

 

لامبرێخت کە سەر بە پارتی سۆسیال دیموکراتی راوێژکاری ئۆلاف شۆڵزە، لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا کوڕە تەمەن 21 ساڵەکەی بە کۆپتەرێکی حکومی بردووە بەرەو ویلایەتی شلیسڤیگ هۆڵشتاین لە باکووری ئەڵمانیا بۆ ئەوەی سەردانی سەربازانی ئەڵمانیا لەوێ بکات، بەبێ ئەوەی ئەجێندای سەردانەکەی ناوی کوڕەکەی تێدابێ. ڕۆژی دواتر دوای بەسەربردنی شەوێک لە هۆتێلێکدا، وەزیرەکە لەگەڵ پاسەوانەکانی ئۆفیسی فیدراڵی بۆ پێشگیری لە تاوانەکان بە ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆیشت بۆ دوورگەی سیلتی.

 

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەدا کە لامبرێخت بە پێی یاسا داوای بەشداریکردنی کوڕەکەی لە گەشتەکەدا کردووە و تێچووی تەواوی لە ئەستۆ گرتووە.

 

کوڕەکە لە پڕۆفایلی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی گەشتەکەی بڵاوکردبووەوە.

 

ڕۆژنامەنووسەکە ویستویەتی بزانێت ماوەی نێوان حجزکردنی هۆتێلەکە لە دوورگەی سیلت و دیاریکردنی سەردانی سەربازەکان چەندە، هەروەها ویستویەتی زانیارییەکانی وەزیر لەبارەی گرتن و بڵاوکردنەوەی وێنەکە بزانێت، هەروەها بزانێت بە تایبەتی ئایا خۆی وێنەی کوڕەکەی لە دوورگەکەدا گرتووە یان نا.

 

بەڵام لامبرێخت رەتیكردبووەوە وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە و بانگەشەی كردبوو ئەوە بابەتێکی شەخسییە و دوای ئەوە رۆژنامەنووسەكە داواكاری بەپەلەی خۆی پێشكەش بە دادگای كارگێڕی شاری كۆڵن كرد و داواكەش تا رادەیەكی زۆر سەركەوتوو بوو، بەڵام دادگا رایگەیاندبوو كە وەزیر پابەند نییە بە وەڵامدانەوە پرسیارەکە سەبارەت بە کاتی حجزکردنی هۆتێلەکە.