گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکى ئاڕاستەى لایەنە کوردییەکان کردووە

سوریا دروستکردنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئەمریکا و تورکیا ڕەتدەکاتەوە

2019.08.08 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
سوریا دروستکردنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئەمریکا و تورکیا ڕەتدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حکومەتی سوریا ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیای لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام ڕەتکردەوە، بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و یەکپارچەیی خاکی سوریای ناوى دەبات، هاوکات داوایەکیش لە کورد دەکات. , سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ئاژانسی سانای ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە: "بەهەموو شێوەیەک ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین، ئەو ڕێککەوتنە پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی سوریاشە". , ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا داواشی لەلایەنە کوردییەکان کردووە بچنە پاڵ حکومەتی سوریا بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان و ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەندێک لایەنی کوردیی بوونەتە ئامڕازێک بە دەستی ئەمریکا و تورکیاوە و لە پلانەکانیاندا دژی سوریا بەکاریاندەهێنن، بەڵام پێویستە هاونیشتیمانییە کوردەکان هاوشانی حکومەتی دیمەشق بوەستن و لەو بەرپرسیارێتییە مێژوویەدا ڕۆڵیان هەبێت". , هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە لەسەر ئەو هەوڵانە بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە بێنەدەنگ. , ئەمە لەکاتێکدایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "دوای کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، لەسەر چەند خاڵێک بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕێککەوتووین و ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا پێکدەهێنین". , ,