گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

نە ئێران‌ و نە تورکیا پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران ناکەن.. ئەی هەرێم بۆ دەیکات؟

2022.08.24 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
نە ئێران‌ و نە تورکیا پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران ناکەن.. ئەی هەرێم بۆ دەیکات؟

ناس کورد-

عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان دەڵێت، نە تورکیا و نە ئێران هیچ ڕێکارێکی کۆرۆنا لەگەڵ گەشتیاران ئەنجام نادەن، بەڵام لە هەرێم هەیە و دەشڵێت، "ئەمە ئەگەر باجێکی‌ نایاسایی‌‌و سەرانە نیە، چ ناوێکی‌ هەیە؟"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



عومەر گوڵپی لە بەدواداچوونێکدا (24ی ئابی 2022) دەڵێت، "نە وڵاتی‌ ئێران‌و نە وڵاتی‌ تورکیا، نە بۆ هاتنی‌ گەشتیاریان‌و نەبۆ ڕۆشتنیان، هیچ ڕێکارێکی‌ پەیوەست بە کۆرۆنایان نیە، بەڵام لە خاڵە سنورییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان هەرکەسێک کارتی‌ ڤاکسینی‌ نەبێت، ئەبێت پشکنینێک بکات بە بڕی‌ 25 هەزار دینار، کاتێک پاش سێ ڕۆژ هاووڵاتیەکە دەگەڕێتەوە کوردستان، پێویستە جارێکیتریش هەمان پشکنین بکاتەوەو بڕی‌ 25 هەزار دینار بدات!"



دەشڵێـ، "پشکنینێک کە پاش ئەنجامدانی‌ هیچ ڕێکارێک نییە، بۆ؟ ئایا تەنها وەرگرتنی‌ بڕە پارەیەک نیە لە هاووڵاتی‌ کوردستان؟ لە کاتێکدا ئەو وڵاتەی‌ گەشتی‌ بۆ دەکات بەمەبەستی‌ نەخۆشی‌ یان هەر گەشتێکی‌ تر ئەم داوایەی‌ نیەو پشکنینی‌ ناوێت‌و خۆشی‌ نایکات!"



عومەر گوڵپی جەختیکردووەتەوە کە "پارەکەش بۆ خەزێنەی گشتی و حکومەت نیە، بەڵکو لە دەروازەی باشماخ کۆمپانیایەک بەناوی‌ (ڕەزگە)و لە ئیبراهیم خەلیل کۆمپانیایایەک بەناوی‌ (بارکۆ فارما) پارەکە وەردەگرن !"



"ئەمڕۆ بەدواداچوون‌و گرتنەبەری رێکاری‌ یاسایی بەرانبەر بەم بارگرانیەی سەرشانی هاووڵاتیان بە ناڕەواو نایاسایی،" عومەر گوڵپی وا دەڵێت.

me_ga.php?id=5518