ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دا بە گشت هێزە چەکدارەکان هیچ لێدوان و ڕاگەیەنراوێکی سیاسی دەرنەکەن و تەنها ئەرکیان پاراستنی وڵات بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوێک لە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمشەو (23ی ئابی 2022) بڵاویکردەوە، "نابێت هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق بکشێنرێنە ناو ململانێ سیاسییەکانەوە، نابێتە لایەن بۆ هیچ لایەنێک، ئەرکی هەمیشەییان تەنها بۆ پاراستنی عێراق".
بەپێی فەرمانەکەی کازمی، "سەختترین سزای یاسایی لە دژی هەر ئەندامێکی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق جێبەجێ بکرێت کە پێشێلکاری لە ڕێنماییەکانی فەرماندی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکات”.
جەختیشی كردەوە، "پێویستە هەموو یەكە ئەمنی و سەربازییەكان وردبینی لە كارمەندەكانیان ئەنجام بدەن، و رێكاری یاسایی لە دژی سەرپێچیكاران جێبەجێ بكەن".
"ڕێگریکردن لە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان لە دەرکردنی هەر بەیاننامەیەک کە سروشتی سیاسی هەبێت، یان کە نوێنەرایەتی سەرپێچییەک بکات و پێشنیاری ئەوە بکات کە هەر دامەزراوەیەک پابەند نەبێت بە چوارچێوەی سەربازی و ئەمنی کارپێکراوەوە".