گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى کۆبوونەوەی پەرلەمان لە شارێکی تر ڕوونکردنەوەی فەرمی درا

2022.08.23 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى کۆبوونەوەی پەرلەمان لە شارێکی تر ڕوونکردنەوەی فەرمی درا

ناس کورد-

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی لە جێگایەکی تر بەدوور زانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (23ی ئابی 2022) وتی، "ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە دەرەوەی بینای پەرلەمان دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات."

 

وتیشی، "هیچ ئاڕاستەیەک نییە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لەدوای هەڵپەساردنی دانیشتنەکان."

 

ئەوە لەکاتێکدایە سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هەوڵێك هەیە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی گرێ بدرێت و تا ئێستاش لەو بارەیەوە گفتوگۆ و مشتومڕ هەیە.  

  

سەرچاوەکە وتیشی، ئەم هەوڵە لە پاش ئەوە دێت كە تەلاری پەرلەمان لەلایەن سەدرییەكانەوە داگیر كراوە.  

  

دۆخی عێراق پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار و هەستیار، ئەمڕۆ دواى ئەوەى لایەنگرانى ڕەوتى سەدر چوونە بەردەمى بیناى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانیان کرد، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق سەرجەم کارەکانى هەڵپەسارد.  

  

بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، ئەنجومەنەکە (سێشەممە 23-8-2022) له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌ كۆبووه‌وه‌ و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی كاره‌كانی هه‌موو دادگاكانی له‌ ناوخۆیی عێراقدا راگه‌یاند.  

  

بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە خۆپیشاندەران کرد لە بینای ئەنجومەنی دادوەری بکشێنەوە و لەناو خێمەکانیاندا بمێننەوە.  

  

هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان نیگەرانی خۆی لە دواین ڕووداوەکانی بەغدا ڕاگەیاند و داوا لە گشت لایەنەکان دەکات کە "وڵات پێويستى به‌ گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و ‏به‌رپرسيارانه‌ هەیە لەسەر بنەمای دەستور."  

  

دواتر دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، نابنە لایەنێک لە قەیرانی سیاسیی ئێستا بەغدا.  

  

دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (23ی ئابی 2022) دەڵێت، "پابەندین بە پاراستنی ئاشتی مەدەنی و بەرگری لە دەوڵەت و ڕێگری لە ڕووخانی و پاراستنی دەستور."