گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەمووی لە کوردستان هەیە

ئەو خواردنانەى كە ڕێژەی تۆوى پياو (سپێرم) زیاد دەکەن

2022.08.23 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو خواردنانەى كە ڕێژەی تۆوى پياو (سپێرم) زیاد دەکەن

ناس کورد-

دکتۆر ئەحمە عەبدولحەمید جاف، پسپۆرى نەشتەرگەرى گورچيلە و ميزەرۆ سەرجەم ئەو خواردنانەی دەستنیشانکردووە کە ڕێژەی تۆوی پیاو (سپێرم) زیاد دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ـ هێلکە: هێلکە ڕێژەیەکی باش پرۆتین و ڤیتامین E ی تێدایە ، پرۆتینی هێلکە یارمەتی پاراستنی خانەکانی سپێرم دەدات ڕێگری دەکات لەناووچونی.


ـ سپێناخ: فولیک ئەسید زۆر گرنگە بۆ پاراستنی خانەکانی سپێرم ، سپێناخ هەروەها ڕێژەیەکی باش ڤیتامینی تێدایە کە یارمەتی زیاد بوونی ڕێژەی سپێرم دەدات.


ـ مۆز: مۆز دەوڵەمەندە ە ڤیتامینA,B1,C ئەم ڤیتامینانەش زۆر گرنگن بۆ پارستن و تەندرووست هێشتنەوەی سپێرم.


ـ چوکلاتەی ڕەش: چوکلاتەی ڕەش بەیەکێک لەوخواردنانە دادەنرێت ڕێژەی سپێرم زیاد دەکات چونکە ڕێژەیەکی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە.


ـ برۆکلی: برۆکلی یەکێکی کەیە لەوخۆراکانەی لەپێکهاتەیدا فۆلیک ئەسید هەیە فولیک ئەسیدیش واتە ڤیتامین B9 ،بۆیە یارمەتی چالاک بوونی سپێرم دەدات.


ـ هەنار: هەنار سەڕەرای تامە خۆشەکەی دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی سپێرم لەبەر ئەەی دژە ئۆکسانەو جۆگەکانی خۆێن پاک دەکاتەوە.


ـ گوێز: گوێز پڕیەتی لە ئۆمیگا ۳ یارمەتی زیادبووونی قەبارەی سپێرم دەدات ، هەروەها بەسوودە بۆ چالاک بوونی سووڕی خوێن.


ـ سیر: سیر لەهەموو جیهاندا بەیەکێک لەو خواردنانە دادەنرێت بەرگری لەش بەهێز دەکات ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6 و سلینێۆم ئەم دوو مادەیەش ڕۆڵی گرنگ دەبینن لەپاراستنی تەندرووستی سپێرم.