گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سامانە سروشتییەکان: بەنزینی نۆڕماڵ بە کواڵێتییەکی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەکان

2022.08.23 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
سامانە سروشتییەکان: بەنزینی نۆڕماڵ بە کواڵێتییەکی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەکان

ناس کورد-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ھەوڵێکی زۆر بەرھەمی بەنزینی جۆری نۆڕماڵ بە کواڵێتییەکی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (23ی ئابی 2022) دەڵێت، "لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێری بەنزینخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان ھەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کواڵێتی بەنزین ، ھەر بەنزینخانەیەکیش دەستکاریی خەسڵەتی بەنزین بکات یاخود بەنزین بەکواڵێتی خراپ و دوور لەجێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بفرۆشێت سزا دەدرێت و ، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت لە ڕێگەی ( داواکاری گشتی ) یەوە."


دەشڵێت، "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە نوێترین هەوڵەکانی بۆ رێکخستنی بازاڕی بەنزین، توانیویەتی دوو ملیۆن و پێنج سەد ھەزار لتر بەنزین بەکوڵێتی زۆر باش ڕۆژانە دابین بکات و کواڵێتی بەنزین باشتر بکات."

 


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان "لە ماوەکانی پێشتر لە رێگەی دابینکردنی بەنزینی جۆری نۆڕماڵ بە نرخی پاڵپشتیکراو ڕێگەی گرت لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین توانیویەتی رۆژانە بە دابینکردنی 2.5 ملیۆن لیتری بەنزینی نۆڕماڵ، نرخەکەی دابەزێنێت و لە ئێستاشدا بە کوالێتیەکی باشتر کردووە ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ زیادکردنی بڕی بەنزینی پێویست بەکواڵێتی زۆر باش."