گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە حەشدی شەعبییەوە لەبارەى دۆخی بەغدا

2022.08.23 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە حەشدی شەعبییەوە لەبارەى دۆخی بەغدا

ناس کورد-

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، نابنە لایەنێک لە قەیرانی سیاسیی ئێستا بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (23ی ئابی 2022) دەڵێت، "پابەندین بە پاراستنی ئاشتی مەدەنی و بەرگری لە دەوڵەت و ڕێگری لە ڕووخانی و پاراستنی دەستور."

 

هاوکات ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ بەرگریی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت کە بەرژەوەندی گەل دەپارێزن لە سەرو هەموویانەوە دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە دەستەکە له‌ نزیكه‌وه‌ و به‌ گرنگییه‌كی زۆره‌وه‌ چاودێری ئه‌و پێشهاته‌ پڕ له‌ ئازار و مه‌ترسیدارانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ عێراقی خۆشه‌ویستماندا رووده‌دات، كه‌ دوایینیان گه‌مارۆدانی سه‌رچاوه‌ی هێزی وڵاته‌، كه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییە له‌ لایه‌ن گروپە ڕێکخراوەکان کە هەندێکیان چەکدارن”.