ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان نیگەرانی خۆی لە دواین ڕووداوەکانی بەغدا ڕاگەیاند و داوا لە گشت لایەنەکان دەکات کە "وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه هەیە لەسەر بنەمای دەستور."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکی بەپەلەدا (23ی ئابی 2022) دەڵێت، "به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق دهڕوانين كه تا دێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن. دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتووى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مهترسييهكى جدييه‌وه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات."
دەشڵێت، "خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى ڕه‌وا و ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ڕه‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت و درێژهكێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت."
"ئێمه له هه‌رێمى كوردستان جارێكى ديكه جه‌خت له‌وه دهكهينهوه كه وه‌ك هه‌ميشه به‌شێكين له چاره‌سه‌ر و هه‌موو هاوكارييهك ده‌كه‌ين بۆ لێكگه‌يشتن و پێكهاتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان. وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه ڕێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى،" نێچيرڤان بارزانى وا دەڵێت.