ناس کورد-
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە خۆپیشاندەران کرد لە بینای ئەنجومەنی دادوەری بکشێنەوە و لەناو خێمەکانیاندا بمێننەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراو لە پەیامێکدا (23ی ئابی 2022) دەڵێت، "کەرتی دادوەری زۆرێک لە خۆشەویستیانی چاکسازی تێدایە کە داوای لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران دەکەن، بۆیە ئەگەر شتێکی تێکدەرانە لەوێ ڕوویدابێت ئەوە بەهۆی فشاری سیاسیی گەندەڵکارانەوەیە."
دەشڵێت، "بۆ پاراستنی ناوبانگی شۆڕشگێڕان و زیاننەگەیاندن بە گەل، ئامۆژگاریتان دەکەن بکشێنەوە و لە خێمەکانتان بمێننەوە".
دواى ئەوەى لایەنگرانى ڕەوتى سەدر چوونە بەردەمى بیناى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانیان کرد، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق سەرجەم کارەکانى هەڵپەسارد.
بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، ئەنجومەنەکە (سێشەممە 23-8-2022) له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه كۆبووه‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی كاره‌كانی هه‌موو دادگاكانی له ناوخۆیی عێراقدا راگه‌یاند.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا، ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە، "" به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كــه له‌رێگه‌ی فشار و هه‌ڕه‌شه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌نه‌كه نه‌یتوانی دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات و له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه كۆبووه‌وه."
هاوکات ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق سه‌ركۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد و لایه‌نگرانی سه‌دری به پێشێڵكردنی یاسا و ده‌ستووری عێراق تۆمه‌تبار كرد، دەشڵێت، " بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگاكانی سه‌ر به‌و دادگا و دادگای باڵای فیدراڵی درا."
ئەنجومەنەکە هەروەها حكومه‌تی عێراق و ره‌وتی سه‌دریش به به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر لێكه‌وته‌كانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.