ناس کورد-
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، جگە لە نەوەی نەوێ ھەموو لایەنە کوردستانییەکان ھاوڕابوون بۆ ئەوەی دەست بە ھەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی حزبەکەی (23ی ئابی 2022) راگەیاند، "ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فڕاکسیۆنەکان نێو پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و بە وردی باسمان لە گرینگی ھەبوونی دەستوور بۆ ھەرێمی کوردستان کرد."
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەڵێت، "سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ھاوڕابوون لەسەر ھەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، تەنیا لایەن کە رازینەبووە بە دەستپێکردنی ھەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستوور جۆلانەوەی نەوەی نوێ بووە."