گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێکی نوێ لە ئاسایشی سلێمانییەوە لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی ئەسحابەسپی

2022.08.23 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێکی نوێ لە ئاسایشی سلێمانییەوە لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی ئەسحابەسپی

 

ناس کورد- 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعشیان دەستگیرکردووە کە پەیوەندییان بە رووداوە نەخوزراوەکەی ئەسحابەسپییەوە ھەیە کە تێیدا گەنجێکی شاری سلێمانی کوژرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی ھەرێم ، دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعش دەستگیردەکەن .

 

تیرۆریستە دەستگیراوەکان پەیوەندیان بەرووداوە نەخوزراوەکەی ئەسحابەسپییەوە ھەیە .

 

ھێزەکانی ئاسایش بەڵێنی دەستگیرکردنی تیرۆریستانی رووداوەکەی ناوبازاڕی سلێمانی ( ئەسحابەسپی) یان جێبەجێکرد کە کاکە  ( ئەحمەد شەوکەت ) 

تێدا شەھید بوو  .

 

سەعات ٨ ئەمشەو ٢٣ ئابی ٢٠٢٢ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەوبارەیەوە زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە