ناس کورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، "گۆڕانکاری رووداوەکانی وڵات ئەوە دەخوازێت هەموو لایەک پابەندی هێورکردنەوەی دۆخەکە و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ بین، هەروەها پێویستە رێگری بکرێت لەوەی وڵات بەرەو ئاڕاستەی نادیار و مەترسیدار ببرێت کە هەمووان زەرەرمەند دەبێت تێدا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:
گۆڕانکاری رووداوەکانی وڵات ئەوە دەخوازێت هەموو لایەک پابەندی هێورکردنەوەی دۆخەکە و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ بین، هەروەها پێویستە رێگری بکرێت لەوەی وڵات بەرەو ئاڕاستەی نادیار و مەترسیدار ببرێت کە هەمووان زەرەرمەند دەبێت تێدا، هاوکات گرنگە بەر بەوانەش بگرین كە دەیانەوێت بە سودوەرگرتن لە ناكۆكییە ناوخۆییەكان خافڵگیرانە پەلاماری وڵاتەكەمان بدەن و بە كێشەی لابەلاوە سەرقاڵمان بکەن.
خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیروڕا مافێکی دەستووری پارێزراوە، بەڵام پەکخستنی کاری دامەزراوەی دادوەری مەترسییەکی جددییە بۆ سەر وڵات و دەبێت کار بۆ پارستنی دامەزراوەی دادوەری و سەروەری و سەربەخۆیی بکەین، هەروەک پێویستە مامەڵەکارکردن لەگەڵ داواکارییەکان لە چوارچێوەی یاسای و دەستوور بێت.
وڵات بە بارودۆخێکی ناسکی ناهەموار تێدەپەڕێت، بۆیە گرنگە یەکڕیز و یەکدەنگ بین و کاروانی دیموکراسی ئاشتیانەی وڵات بپارێزین، چونکە گەلەکەمان قوربانی زۆری بۆ داوە و بە هەر باجێک بێت پێویستە بیپارێزین، هەروەها دووپاتدەکەینەوە لە کارکردن بۆ دوور کەوتنەوەی لەهەر پەرەسەندنێک کە زیان و کاریگەری بکاتە سەر پارستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
د. بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق