ناس کورد-
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، فهرمانی دهستگیركردنی غەیب عهمیری، سەرکردە لە ڕهوتی سهدر دەکرد و داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات بەزووترین کات دەستگیری بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق (سێشەممە 23-8-2022) ڕایگەیاند، "بە تۆمەتی هاندانی کوشتنی دادوەران، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ غەیب عامری دەرکردووە و گەشتکردنی لێ قەدەغە کراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات بەخێرایی فەرمانەکە جێبەجێ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق (سێشەممە 23-8-2022) ڕایگەیاند، "بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە دەسەڵاتی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەباح ساعدی دەکرد".
ڕۆژی (سێشەممە 23-8-2022) ژمارەیەکی لە لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق خێمەیان هەڵدا و مانگرتنیان ڕاگەیاند، هاوکات چەند داوایەکیشیان ئاڕاستەکرد کە یەکەمینیان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیانە، هەر بەوهۆیەوە، ئەنجومەنی دادوەریی عێراق کاری سەرجەم دادگاکانی لە عێراق هەڵپەسارد.
لەئێستادا، هەردوو دامەزراوەی پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری لە عێراق کارەکانیان ڕاگیراوە و تەنها ئەنجومەنی وەزیران وەک حکومەتێکی کاربەڕێکەر کارەکانی بەڕێوەدەبات.