گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ سەدر

2022.08.23 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ سەدر

ناس کورد- 

چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دۆخی بەغدا هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، ڕەوتی سەدری دامەزراوەکان داگیر دەکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت لەسەر ئەو دۆخە بێتە دەنگ، هاوکات کشانەوە لە پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەریش دەکاتە مەرجی گفتوگۆ. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدری لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری پەرلەمان کرد. 

 

چوارچێوەکە دەڵێت، ئیدانەی هەڕەشە مەترسیدارەکانی سەر دامەزراوەی دادوەری دەکات و داوا لە هەموو هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکات بێدەنگ نەبن لەو دۆخە، بەڵکو دەستپێشخەری بکەن بۆ ئیدانەکردنی ئەو پێشێلکارییە.

 

چوارچێوەی هەماهەنگی دەشڵێت، "هەر پەیام و داوایەکی گفتوگۆ لە ڕەوتی سەدرەوە ڕەتدەکەنەوە، تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە ڕەتی سەدر لە داگیرکردنی دامودەزگا دەستورییەکان بکشێتەوە و بگەڕێنەوە بۆ لایە ئەو هێزانەی کە بڕوایان بە چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسیانە هەیە.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی داواشی لە لایەنگرانی کردووە لە ئامادەباشیدابن بۆ هەنگاوی داهاتوو.