گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمی هۆشداری دەدات و داوایەکی بەپەلەی هەیە

2022.08.23 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی هۆشداری دەدات و داوایەکی بەپەلەی هەیە

ناس کورد- 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  کۆتایی بە سەردانەکەی لە میسر هێنا و بەپەلە گەڕایەوە عێراق و ڕایگەیاند، پەکخستنی کاری دامەزراوەی دادوەری، وڵات دەخاتە بەردەم مەترسیی راستەقینە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق (سێشەممە 23-8-2022) ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ وڵاتی میسر کورتکردەوە و گەڕایەوە بەغدا، ئەوەش بەهۆی پێشهات و رووداوەکانی ئێستای وڵات و بەدواداچوونی راستەوخۆ بۆ دۆخەکە و راپەڕاندنی ئەرکەکانی هێزە ئەمنییەکان لە پاراستنی دامودەزگاکانی دەسەڵاتی دادوەری و دەوڵەت."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، مستەفا کازمی هۆشداری داوە لەوەی کە پەکخستنی کاری دامەزراوەی دادوەری، وڵات دەخاتە بەردەم مەترسیی راستەقینە، جەختیشیکردووەتەوە کە مافی خۆپێشاندان بەپێی دەستوور پارێزراوە، لەگەڵ پێویستی رێزگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانیان لە خزمەتی خەڵکدا.

 

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای له‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان كردووە، ئارام بگرن و هەوڵبدەن گفتوگۆی نەتەوەیی بکەن بۆ ئەوەی وڵات لە قەیرانی ئێستا دەربچێت.

 

لە پەیامەکەیدا مستەفا کازمی، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنە سیاسییەکانی کردووە، بەمەبەستی جوڵەکردن بۆ دیالۆگی نیشتمانی و کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.