ناس کورد-
ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژدنەکانی عێراق ئاگاداری کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەکات، لە بانکی تانجەرۆ شایستە داراییەکانیان وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژدنەکانی عێراق ئاگاداری (سێشەممە 23-8-2022) ڕایگەیاند، "ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەیت کە کارمەندی ڕۆژی دەنگدان بوون لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەھۆی بوونی سکاڵا لەسەر وێستگەی دەنگدان پاداشتی داراییەکانیان ھەڵپەسێردرابوو؛ لەئێستادا دەتوانن سەردانی بانکی تانجەرۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بڕی شایستە داراییەکەیان."