گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆفێرێکى هاتوچۆ لە 20 چرکەدا سێ سەرپێچى یاساکانى هاتوچۆ دەکات

بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی بۆ ناس کورد: لێکۆڵینەوە لەو شۆفێرەمان دەکەین

2019.08.08 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی بۆ ناس کورد: لێکۆڵینەوە لەو شۆفێرەمان دەکەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هۆرڤان ڕەفعەت بەرێوبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەسەر سەرپێچییەکانی ئەو شۆفێرەی بەڕێوبەرایەتییەکەیان کە گرتە ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە، ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرە دەکەن. . ئەمرۆ پێنجشەممە، فەرەیدون عومەر بەڕێوبەری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی کارمەندێکی شۆفێری بەڕێوبەرایەتییەکەمان بڵاوبوەوە، کە تیایدا دەردەکەوت کە سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ دەکات، بڕیارماندا لێپێچینەوە لەو کارمەندە بکەین". . بەڕێوەبەرى گشتى هاتووچۆى سلێمانى وتیشی: "هەر ئەمڕۆ ئەو کارمەندە بانگ دەکەین و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکەین بۆ ئەوەی بزانین بۆچی ئەو سەرپێچییەی کردووە، ئەگەر هۆکارێکی باوەرپێکراوی جدی نەبێت بۆ ئەو کارەی ئەوا بەدڵناییەوە سزای دەدەین". . "ئەو کارمەندە لە بەریوبەرایەتی ئێمە دەوام دەکات و دەبێت لە هەموو کەس زیاتر پابەندی یاسکان بێت، ئیمە لە هیچ کارمەندێکی خۆمانی قبوڵ ناکەین کە سەرپێچی یاساکان بکات و دەتوانین لە لابردن لە ئەرکەیەوەیە تا زیندانیکردن سزای بدەین"، فەرەیدون عومەر واى وت. . هاوکات هۆشداری دایە ئەو شۆفیرانەی کە ئۆتۆمبێلی حکومییان پێیە و وتی: "ئەگەر بە بەڵگە بێتە بەردەستمان کە هەر یەکێک لەو شۆفێرانەی کە ئۆتۆمبێلی حکومی ژمارە شینیان پێیە سەرپێچیان کردووە، ئەوا چۆن شۆفێرێکی ئاسایی سزا دەدەین ئەوا سزا بەسەر ئەوانیشدا دەسەپێنن". . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی چوارشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبوەوە، کە ئۆتۆمبێلی ژمارە 234ی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەماوەی 20 چرکەدا 3 سەرپێچی هاتوچۆ ئەنجام دەدات، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و باس لەوە دەکرا کە دەبێت سەرجەم کارمەندانی هاتوچۆ وەک هاوڵاتیان پابەندی یاساکان بن. . ڤیدیۆى سەرپێچیەکە:   https://www.youtube.com/watch?v=5BrjVkliZnw . .