گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌ران ده‌رچوو

2022.08.23 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌ران ده‌رچوو

ناس کورد-

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران، نوسراوێك و فۆڕمێكی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان نارد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان كە 10-8-2022، دەرچووە و بۆ وه‌زاره‌تەكان ره‌وانه‌ كراوه،‌ ئاماژە بە داواكارییەك كراوە، بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی تازە و تیایدا هاتووە، " دوای فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كراكردنی ئەنجومەنی گشتیی راژە، ئێستا ئەنجوومەنەكە پێویستی بە فەرمانبەر هەیە."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەمەبەستی راییكردنی ئیشوكارەكان و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی دیكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی گشتیی راژە پێویستی بە چەندین فەرمانبەری هەمیشەیی هەیە".

 

ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەو فەرمانبەرانەی ئارەزوومەندن لە ئەنجوومەنی راژە لە شاری هەولێر كار بكەن و راژەكانیان بگوازنەوە بۆ سەر میلاكی ئەنجوومەنی وەزیران - ئەنجوومەنی گشتیی راژە، دەتوانن فۆڕم پڕ بكەنەوە و دواتر بەرز بكرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بەمەبەستی بڕیاردان لەسەری".

بەپێی فۆڕمەكە، ناو و ناونیشان و پلەی وەزیفی و جۆری بڕوانامە و ناوی زانكۆ و پەیمانگا و ساڵی دەرچوون داوا كراوە، هەروەها ئەو بوارەی فەرمانبەرەكە ئارەزووی كاردنی هەیە، تیایدا روونكراوەتەوە، كە بەشی كارگێڕی و ژمێریاری و وردبینی و یاسایی و پلاندانان و ئای تی و چەند بوارێكی دیكەیە.

 

ماوەی چەند ساڵێك بوو بە فەرمی گواستنەوەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەكان راگیرابوو، بەڵام بەهۆی كێشەی كەمیی میلاك، ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هەندێك وەزارەت و فەرمانگە ڕێگەی داوە گواستنەوەی ڕاژە، یان تەنسیب بكرێتەوە و هەندێك ئاسانكارییش بۆ ئەو مەبەستە كراوە.