گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بڕیار دەدرێت

2022.08.23 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بڕیار دەدرێت

ناس کورد-

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و لەبارەی کامێراکانی چاودێریی تیژڕەوی بڕیار دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 23-8-2022، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش کامێراکانی چاودێری دەبێت، کە ماوەیەکە بووەتە پرسی رۆژانە و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان نیگەرانن لە دانانیان.

 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەو بابەتە دەخرێتە دەنگدان و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت، دواتر بڕیارەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت. 

 

لە چەند رۆژی رابردوودا 16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێكدا داوایان لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردبوو، دانانی كامێرای چاودێری لە سنووری پارێزگای سلێمانی رەتبكرێتەوە و بە کارێکی نایاسایی وەسفیان کردبوو.