گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوو کارمەندی تەندروستی بە ئامبوڵانس ماددەی هۆشبەریان گواستووەتەوە

2022.08.22 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کارمەندی تەندروستی بە ئامبوڵانس ماددەی هۆشبەریان گواستووەتەوە

ناس کورد-

دەستەى دەستپاکیى عێراق دەڵێت، دوو کارمەندى تەندروستى لە نەخۆشخانەیەکى بەسرە دەستگیرکراون کە بە ئەمبوڵانس بازرگانییان بە حەبى هۆشبەرەوە کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


فەرمانگەى لێکۆڵینەوەکانى دەستەى دەستپاکیى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا (22ی ئابی 2022) ئاشکرایکرد، دوو کارمەندى نەخۆشخانەى گشتیى فەیحا لە پارێزگاى بەسرە، بەتۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون. بە گوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو دوو کارمەندە تەندروستییە بە ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەکە حەبى هۆشبەریان گواستووەتەوە، بەبێ ئەوەى مۆڵەتى تەندروستى گواستنەوەیان هەبووبێت.

دەستەى دەستپاکى ئاماژەى بەوەداوە، 40 پارچە حەبى هۆشبەر بەو دوو کارمەندى تەندروستى گیراون، کە لە ئەمبوڵانسەکەدا پێیان بووە و بازرگانییان پێوەکردووە.

خالید سەلامە، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى فەرمانگەى تەندوستیی بەسرە راگەیاند، دۆسیەی ئەو دوو فەرمانبەرە لە قۆناخى لێکۆڵینەوەدایە و چاوەڕوانى ئەنجامەکەى دەکەن.