گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زاوایەک درایە بەر گوللـە

وردەکاریی شەڕی زاوا و کوڕە خەزورەکەی هەولێر

2022.08.22 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی شەڕی زاوا و کوڕە خەزورەکەی هەولێر

ناس کورد- 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر، کوڕە خەزورێک دوو گوللـەی بە زاواکەیانەوە نا و برینداری کرد، کەسوکارەکەیش دەڵێن، لەسەر کێشەی ماڵ گواستنەوە بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەوتەی کەسوکاری ئەو دوو خێزانە، ڕووداوەکە لە کێشەی نێوان و ژن و پیاوەکەوە سەریهەڵداوە و دواتر ماڵێ باوکی ژنەکەش چوونەتە نێو کێشەکە. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، بریندارەکە کە زاوایە، ناوی مەسعودە، ماوەی چەند مانگێکە دەیەوێت ماڵیان بگوێزنەوە بۆ کەڵەکچی، بەڵام ژنەکەی ڕازی نەبووە و ماوەی چەند مانگێکیشە ماڵە خەزورانی هەڕەشەیان لێکردووە کە ماڵەکەی نەگوێزێتەوە.

 

خاڵێکی مەسعود دەڵێت، "دوێنێ شەو خەزوری و کوڕە خەزوری تەلەفۆنیان بۆ کردووە و هەڕەشەیان لێکردووە، تا ئەمڕۆ مەسعود چووە بۆ سکاڵا تۆمارکردن، بەڵام کاتژمێر 11:00 کوڕە خەزورەکەی دوو گوللـەی لێداوە." 


ئاماژەی بەوەشکرد، "گوللـەکان بەر ڕانی کەوتوون و خوێنی زۆر لێ ڕۆشتووە و تەندروستیی جێگیر نیە."