گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە

بڕیارێک بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەرچوو

2022.08.22 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەرچوو

ناس کورد-

دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، دوو فۆڕمی تایبەت بە سزاكانی سەر فەرمانبەران و پاداشتە كارگێڕییەكانیان بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەنێرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بزانن فەرمانبەران تا چەند پابەندن بە رێنوێنیی ئاكاری وەزیفی و یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نووسراوێکی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان کە (3-8-2022) دەرچووە، تیایدا بە دوو فۆڕم داوای زانیاری لەبارەی فەرمانبەران كراوە.

 

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوە، دەبێت فەرمانگە و وەزارەتەكان داتای تایبەت بە پاداشت و سزا كارگێڕییەكانی فەرمانبەرانیان بۆ رەوانە بكەن.

 

ئەوەش هاتووە، "بەمەبەستی كۆكردنەوەی داتای پاداشت و سزا كارگێڕییەكانی فەرمانبەران بۆ ساڵی رابردوو، بەپێی یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەران، زانیارییەكانمان بۆ بنێرن".

 

دەستەی دەستپاکیی هەرێم داواشی کردووە داتا و زانیارییەكان لە ماوەی مانگێكدا بۆیان رەوانە بكرێتەوە.

 

بەپێی هەردوو فۆڕمەكە، زانیاری لەبارەی ناوی فەرمانبەران و جۆری سزا، یان پاداشتی فەرمانبەرەكان و هۆكارەكانیان و چەند وەردەكارییەكی تر خراوەتەڕوو.