ناس کوردد-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵگه‌یه‌كی سەردەمی حکومەتی نێچیرڤان بارزانیی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، هه‌شت كه‌س له شاری هه‌ولێر 450 مه‌تر دووجا زه‌ویان بە نرخێکی کەم وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش دووه‌م دۆسیه‌ی پێدانی زه‌وییه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له هه‌ولێر ئاشكرا بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، "لە بەڵگەنامەی زەوی دەگەڕام، ئەو کەسەی 446 مەتر زەویەکەی بە 93 دۆلار پێدرا، لەگەڵ حه‌وت كه‌سی دیكه هەمان ساڵ، 450 مەتر زەوی زۆر نایابیان لە وەزیرانی هەولێر بەبێ بەرامبەر وەرگرتووە، یەکی ملیۆنێک و یەک خێزانیش چوار ملیۆن سودیان لەو زەوییە وەرگرتووە".
بەڵگەنامەکە دەگەڕێتەوە بۆ 5-3-2019 و زەوییەکە بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێم دراوە بەو کەسانە.
عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "هەزاران هەزار خەڵکی شایستەش مەترێک زەوی نیە، یەک کەسیش لە ساڵێکدا دو زەوی هەریکەو ملیۆنێک دۆلاریان دەست کەوتوە، هەزاران کەس حەزیان دەکرد ناویان لە تەنیشت، سەروەرو کاژین و لاراو یاسەمیندا بوایە دەبون بەخاوەنی ملیۆنێک دۆلار‌و ژیانیان دەگۆڕدرا".