گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت لەبارەی دۆخی دارایی و مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

2022.08.21 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت لەبارەی دۆخی دارایی و مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

 

ناس کورد- 

 

راوێژکارێکی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای نەناردنی پشکی ھەرێم لە بەغداوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ توانیویەتی بە داھاتی نەوت و ناوخۆ مووچە دابین بکات دەشڵێ، بەھای نەوت بە بەرزی دەمێنێتەوە و ئەگەر چاکسازی باشتر بکرێت کێشەی نەبوونی داھات نامێنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، (یەکشەممە 21-8-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی راگەیاند، "داھاتی سەرەکی ھەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوت و داھاتی ناوخۆیە، پێشتر سێ سەرچاوەی داھات لە ھەرێمی کوردستان ھەبوون ئەوانیش ئیدارەی نەوت و داھاتی ناوخۆ ئەو پارەیەی لە بەغدا دەھات، بەڵام دیارە ئەوەی بەغدا ئێستا ناینێرن یانیش دوا دەکەوێت، تەنیا ھەرێم پشتی بە سەرچاوەی نەوت و داھاتی ناوخۆ بەستووە، پرۆسەی چاکسازی ھەندێ پرسی چارەسەرکردووە و پێویستە چاکسازی ھەموو کەرتەکان بگرێتەوە بۆ زیادکردنی داھاتی ھەرێمی کوردستان".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "باشترین رێگە بۆ خۆژیاندنی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم زۆر جار ئاماژەی بۆ کردووە زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی خەرجیەکانە، ئەمەش باشترین رێگەیە ھەرێمی کوردستان بتوانێت خۆی لەسەر پێی خۆی بگرێت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، پێموایە ھەرێم دەتوانێت بە داھاتی نەوت و ناوخۆ مووچە دابین بکات".

 

باسی لەوەشکردووە، "رەوشی ئێستای جیھان و گۆڕانکاریەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەو شێوەیە بمێنێتەوە و بەرزتریش ببێت، ئەوەی بارگرانی دروست کردووە لەسەر ھاووڵاتیان و ھەرێمی کوردستان و عێراقیش بابەتی ئاسایشی خۆراکە، کە قەیرانێکی جیھانیە و پێویستە حکوومەتی ھەرێم کار بکات بۆ ئەوەی ئەو بارگرانیە نەمێنێ لەسەر ھاووڵاتیان ".