گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

ئەو گەنجەی لە سلێمانی کچێکی ڕفاندبوو لە هەولێر دەستگیرکرا

2022.08.21 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو گەنجەی لە سلێمانی کچێکی ڕفاندبوو لە هەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر گەنجێکی دەستگیرکرد کە لە سلێمانییەوە کچێکی ڕفاندبوو ‌و بردوویەتی بۆ هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (21ی ئابی 2022) رایگەیاند، کوڕێکی تەمەن 31 ساڵ لە سلێمانی هەڵساوە بە رفاندنی کچێکی تەمەن 20 ساڵە و هێناویەتیە هەولێر، وەکو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەدواداچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی کوڕەکەمان کرد، کە بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، توانیمان ئەو کەسە دەستگیر بکەین و کچەکەش رادەستی کەسوکاری بکەینەوە.

 

گوتیشی: "تۆمەتبارەکە رادەستی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ بکرێت".

 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی تۆکمە لەنێوان پۆلیسی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

 

راشیگەیاند: "لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا پۆلیسی هەولێر زیاتر لە 130 تۆمەتباری دەستگیرکردووە و رادەستی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و پارێزگای و ئیدارە سەربەخۆکانی کردونەتەوە، کە لەو شوێنانە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکراوە.