گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فۆڕم پڕ بکەنەوە

وەزارەتێکی هەرێم ژمارەیەک هەلی کاری ڕاگەیاند و داوا دەکات فۆڕم پڕ بکەنەوە

2022.08.21 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتێکی هەرێم ژمارەیەک هەلی کاری ڕاگەیاند و داوا دەکات فۆڕم پڕ بکەنەوە

ناس کورد-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هەلی کاری بۆ قەزای سەیدسادق ڕاگەیاند و دەڵێت، دەبێت پێشکێشکارانی فۆڕمەکە تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 35 ساڵ بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (21ی ئابی 2022) دەڵێت، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە تایبەتمەندیەكانی "كارگێڕی - ژمێریاری - یاسایی - توێژەری كۆمەڵایەتی - توێژەری دەروونی - تەكنەلۆجیای زانیاری." هەیە.



هەروەها وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستیان بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی "ئامادەیی"ـە بۆ پیشەی شۆفێری بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە قەزای سیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی.

لەبارەی مەرجەکان بۆ پێشکێشکارانی فۆڕمەکە، وەزارەتەکە باسی لەوە کرد، پێویستە پێشكێشكاری فۆڕمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان 24 بۆ 35 ساڵ بێت و دانیشتووی قەزای سیدسادق بێت.

لەبارەی چۆنیێتیی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، پڕكردنەوەی فۆڕم تەنیا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت لە 21-8-2022 تاوەکو 27-8-2022.