گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چی ڕوودەدات ئەگەر شەڕی ناوکیی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا ڕووبدات؟

2022.08.20 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
چی ڕوودەدات ئەگەر شەڕی ناوکیی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا ڕووبدات؟

ناس کورد- 

 

لە نوسینێکدا لوقمان حەوێز، ئەندامی کۆمەڵەی گەردونناسی تێکساس باس لە ئەنجامەکانی ڕوودانی شەڕی ناوکی سەرتاسەری نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا دەکات و دەڵێت، زیاتر لە 5 ملیار مرۆڤ دەکوژێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی لوقمان حەوێز: 



نوێ: ئەنجامەکانی شەڕێکی ناوکی سەرتاسەی، نوێترین لێکۆڵینەوە...

نوسینی: لوقمان حەوێز...

ڕوودانی شەڕی ناوکی سەرتاسەری نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا پتر لە 5 ملیار مرۆڤ دەکوژێت...

بۆچی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا زۆرترین ڕێژەی مردن تیایاندا ڕوودەدات..؟

توشی سەرسوڕمان دەبن کاتێک دەزانن ئێمەی مرۆڤ لە ئێستادا بووین بە خاوەنی ئەو توانا زۆر و بێ وێنەیە لە وێرانکردنی ژینگەی ئەم هەسارە جوانە کە دایکی هەموو ژیانە و ئێمەشی بەرهەم هێناوە...

لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا کە کۆمەڵێک زانا پێی هەستاون دەردەکەوێت لە ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی ناوکی سەرتاسەری لەنێوان ڕوسیا و ئەمەریکا کە لە ئێستادا لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئارادایە بە بەراورد بە چەند دەیەی ڕابردوو دەبێتە هۆی کوشتنی لایەنی کەم 63% ی مرۆڤەکان لە چەند مانگێکدا، زۆربەی ئەو مرۆڤانە لە برسان دەمرن نەوەک لەبەر بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی هێزی وێرانکاری موشەکە ناوکیەکان، تەقینەوەی ئەو چەند سەد کڵاوە ناوکیەی بەکاردەهێنرێت لەگەڵ ئەو ئاگرانەی دەکەونەوە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پتر لە 150 ملیۆن تۆن لە وردیلەکانی دوکەڵێکی کاربۆنی ڕەش بۆ چینی ستراتۆسفیر لە بەرگە هەوای هەسەرەکەمان کە بەرزیەکەی لەنێوان 10 بۆ 50 کیلۆمەترە، ئەو دوکەڵە ڕەشە بۆ چەندەها ساڵ دەمێنێتەوە لەوێ و بەری بڕێکی زۆر لە تیشكی خۆر دەگرێت، ئەمەش دوای چەند هەفتە و چەند مانگێک دەبێتە هۆی دابەزینی تێکڕای پلەکانی گەرما لەسەر ڕووی زەوی تا ڕادەی نزیکەی 16 پلەی سەدی بە بەروارد بەو تێکڕایەی کە ئێستا هەیە، واتە تێکڕای پلەکانی گەرمای سەر ڕووی زەوی دەگاتە نزیکەی یەک پلەی سەدی لەژێر سفر، ئەم دابەزینەش سێ جار زیاترە لەو دابەزینەی لە پلەکانی گەرمای سەر ڕووی هەسارەی زەوی ڕوویداوە لە دوا چەرخی بەستەڵەک کە لەسەر هەسارەکەمان بەڕێوە بوو...

ئەم دیاردەیە کە ڕوودەدات بەهۆی ڕوودانی شەڕێکی ناوکی سەرتاسەری پێی دەووترێت دیاردەی زستانی ناوکی Nuclear.winter ، ئەم ڕووداوەش سیمەلویت کراوە و ئەو زانایانەی هەستاون بەو لێکۆڵینەوە دڵنیا بوون لە ئەنجامەکان بەپێی پێنج سیناریۆ کە ئەمەیان خراپترین سیناریۆ دەبێت هەروەکو لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەوەیان خستە ڕوو لە ڕۆژی  15 ی ئەم مانگە واتە لە بەرواری 2022/8/15 لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمەریکا...

زۆربەی هەرە زۆری ڕێژەی مردنی مرۆڤەکانیش لەسەرخۆ دەبێت بەهۆی نەمانی خۆراک، ڕوودانی دیاردەی زستانی ناوکی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەم هێنانی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان بە ڕێژەی 90%، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی برسیەتی بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاو، ئەمەش دەبێتە هۆکاری مردنی زۆربەی هەرە زۆری مرۆڤەکان، لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ووڵاتانی ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین ڕێژەی مردن تیایاندا ڕوودەدات بەهۆی پشت بەستنی نیمچە تەواوی ئەو ووڵاتانە بە هاوردەکردنی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان، چونکە لەگەڵ ڕوودانی شەڕەکە جگە لەوەستانی نیمچە تەواوی بەرهەم هێنانی خۆراک لەسەرانسەری جیهان، هۆکارەکانی گواستنەوەی خۆراکیش لە سەر ئاستی جیهان بەتەواوی دەوەستن، ئەو دوو ووڵاتەی دەتوانن بمێننەوە بە کەمترین زیان ئوسترالیا و نیوزلەندا دەبن بەهۆی دوریان و بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیان چونکە ئەو دوو ووڵاتە دەکەونە نیوەی باشوری گۆی زەوی...