ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەربەلا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، كەسێك لە ئەنجامی ناكۆكی لەسەر بڕە پارەیەك دایكی و سێ برای كوشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەربەلا (شەممە 20-8-2022) ڕایگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای حسەینییە ڕوویدا و دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس، دەرکەوت کە ڕووداوەکە بریتییە لە کوشتنی دایکێک و سێ منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای لێکۆڵینەوەی خێرا لە ڕووداوەکە دەرکەوت کە بکوژەکە ئەندامی خێزانەکەیە و هەستاوە بە کوشتنی دایکی و سێ براکەی بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بکوژەکە دەستگیرکراوە و دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی کێشە لەسەر پارە ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە."