گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’ پەرلەمانی عێراق بریاری خۆی دەدات’’

2022.08.20 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
’’ پەرلەمانی عێراق بریاری خۆی دەدات’’

ناس کورد-

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر رەوشی ئێستای عێراق بەردەوامی ھەبێت ئەوکات پەرلەمان دواجار بڕیاری خۆی دەدات و دەشڵێت، ھەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەئێستادا رەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (شەممە 20-8-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، " خۆپیشاندەران ھێشتا لەنێو پەرلەمانی عێراقن و لەبەر ئەوەش نامانەوێت لە ئێستادا ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، لەبەر ئەوەی ھەر کۆبوونەوەیەک بکرێت گریمانەی پێکدادان و ئاڵۆزی زیاتری رەوشەکە ھەیە، بەڵام ئەگەر رەوشەکە ھەر بەردەوامی ھەبێت دواجار پەرلەمان بڕیاری خۆی دەدات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھیچ داوایەک بەشێوەیەکی فەرمیی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ھەولێر نەگەیشتووەتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە ئێسادا ھەم پەرلەمان وەستاوە و ھەمیش ئەنجوومەنی پارێزگاکان نەماون، حکوومەتیش بەتەواوەتی دەستی کراوەیە لە بابەتی گەندەلی، ئێمە چاوەڕێین لەڕووی سیاسیەوە رەوشەکە ھێو ببێتەوە." 

 

شاخەوان عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، " دەبێت قەناعەت بۆ لایەنی سەدری دروست بکرێت، چونکە ئەگەر رەوشەکە لەڕووی سیاسەوە چارەسەری بۆ نەکرێت ھەر چارەسەرێک کاتی دەبێت و دواتر گرژیەکان بەردەوام دەبێت، ئەگەر بێت و لەڕووی سیاسیەوە لایەنەکان بگەنە رێکەوتن ئەوە پەرلەمان ھەر لە بەغدا کۆدەبێتەوە."