ناس کورد-
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ گەندەڵکاران ناکەن، دەشڵێت، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین چاوەڕوانی هەنگاوی داهاتوومان بن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، لە تویتێکدا (شەممە 20-8-2022) ڕایگه‌یاند، "داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی گه‌لی عێراق، چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی داهاتوومان بن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بن دووباره گفتوگۆی نهێنی ئه‌نجامبده‌ین و هیچ شتێك له‌گه‌له‌كه‌م ناشارمه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، گفتوگۆ و دانیشتن ناكه‌ین."
سەدر دەشڵێت، "پێشنیازی گفتوگۆی راستەوخۆمان دابووە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام وەڵامێکی ئەوتۆمان دەستنەکەوت کە جێبەجێکردنی داوای شۆڕشگێڕان بێت."