گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەتری بە نرخی کیلۆیەک تەماتە

بەڵگە؛ زەوییەکی 446 مەتری بە کەمتر لە 100 دۆلار دراوەتە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک

2022.08.20 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە؛ زەوییەکی 446 مەتری بە کەمتر لە 100 دۆلار دراوەتە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک

ناس کورد- 

بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر زەوییەکی 446 مەتری دراوە دراوە بە کەسێک مەتری بەرامبەر 300 دینار، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ئەو کەسە بەڕێوەبەری "ستێر گروپ"ـە و بە نرخی کەمتر لە کیلۆیەک تەماتە هەر مەترێک لە زەوییەکەی وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوەکەی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر کە لە 7-7-2019، دەرچووە، بڕیاردراوە زەوییەکی 446 مەتری بدرێت بە "سەروەر ساڵح ئەحمەد" بە نرخی 300 دینار بۆ هەر مەترێک. 

 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "ئەو زەوییە لە باشترین شوێنی شارە و دراوە بە سەروەر ساڵح ئەحمەد، بەڕێوبەری ستێر گروپ، بەشێوەی استثناء مەتری بە 300 دینار واتە بەنرخی هەرزانتر لەکیلۆیەک تەماتە." 

 

دەشڵێت، " کۆی گشتی پارەکەی دەکاتە 138 هەزار دینار، واتە زەویەکی 446 مەتری هێشتا نەیکردووەتە 100 دۆلار."

No photo description available.