گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشوهەوا زیاتر فێنک دەکات و گەرما بەرەو کۆتایی دەڕوات

2022.08.20 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوا زیاتر فێنک دەکات و گەرما بەرەو کۆتایی دەڕوات

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سبەینێوە زیاتر نزم دەبنەوە و چالاکی با بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (20ی ئابی 2022) دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما زیاتر بە جێگیری دەمێننەوە و لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم نزمبوونەوەی زیاتری بەسەردا دێت.

 

پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارەکان بەمشێوەیە دەبێت؛

سلێمانی 42 بە 26

ھەولێر 43 بە 28 پلە

دھۆک 42 بە 28 پلە

ھەڵەبجە 42 بە 27 پلە

کەرکوک 44 بە 31 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان 46 بە 30 پلە

لە سنوری ئیدارەی راپەرین 41 بە 26 پلە

لە سنوری ئیدارەی سۆران 40 بە 24 پلە

 

دەشڵێت، "خێرای با مامناوەند دەبێت لەنێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە.

ئاراس جەبار جەخت دەکاتەوە کە "بۆ دووسبەی دووشەممەش پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبێت بەرێژەی 1 تا 2 پلە و کاریگەری گەرما لەتەواوی ناوچەکاندا کەم دەبێتەوە.