گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەنزین

لەبارەى کوالێتی بەنزینی 800 دیناری دڵنیایی دەدرێت

2022.08.20 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى کوالێتی بەنزینی 800 دیناری دڵنیایی دەدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر دەڵێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی جۆری بەنزینی 800 دیناری گرێبەست لەگەڵ پاڵاوگەی لاناس کردووە کە بەنزینێکی زۆر باشیان ھەیە و ئۆکتانەکەی سەرەوەی 90 دەبێت، کە بەنزینێکی زۆر باشە و خەڵک دەتوانێت بێ دوو دڵی بەکاری بێنێت و بۆ ھەموو کوردستانیش دابینی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاری کاکەشین لە لێدوانێکی بۆ میدیای فەرمیی پارتی (20ی ئبای 2022) وتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەھەوڵدابوو جۆری بەنزینی 800 دیناری باش بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا گرێبەستی لەگەڵ پاڵاوگەی لاناس کردووە، کە بەشێوەیەکی یاسایی و ستانداردی جیھانی دروستکراوە و بەنزینێکی زۆر باشی ھەیە و ئۆکتانەکەی لە سەرەوەی 90 دەبێت و خەڵک دڵنیادەکەمەوە بێ دوو دڵی بەکاری بێنن".

 

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر گوتیشی: "لە ئێستادا دەست بەدابینکردنی بەنزینەکە کراوە و رۆژانە تەنھا بۆ ھەولێر 600 ھەزار لیتر دابین دەکرێت و کار دەکرێت کە رێژەکە زیاد بێت و بەجۆرێک بتوانین ھەموو بەنزین بکرێتە 800 دینار، چونکە کە ئەو جۆرە بەنزینە باشە ھەبێت خەڵک بەنزینی دیکە بەکار ناھێنێت، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی زۆر باش و گرنگە".