گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ وەزیرێک لەبەردەم سەرۆکی حزبەکەیدا سوێند دەخوات کار بۆ بەرژەوەندییەکانی بکات

2022.08.19 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ وەزیرێک لەبەردەم سەرۆکی حزبەکەیدا سوێند دەخوات کار بۆ بەرژەوەندییەکانی بکات

ناس کورد- 

ڕۆژنامەنوس و چالاکوانێکی عێراقی، تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا ساڵح جبوری، وەزیری پێشووی پیشەسازی عێراقی لە بەردەم سەرۆکی حزبەکەیدا سوێند دەخوات، وەزارەتەکەی لە بەرژەوەندی حزبەکە کار بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی تۆمارە ڤیدیۆییەکە کە (هەینی 19-8-2022) بڵاوکراوەتەوە، " ساڵح جبوری، وەزیری پێشووی پیشەسازیی عێراق لە بەردەم ئەحمەد جبوری (ئەبو مازن) سەرۆکی پارتی گەلدا بە قورئان سوێند دەخوات کە وەزارەتەکە لەژێر فەرمان و ئاڕاستە و بەرژەوەندییەکانی ئەبو مازن و حزبەکەیدا دەبێت، بەپێچەوانەوە لەئەگەر پێشێلکردنی سوێندەکەیدا هەموو دەرئەنجامەکانی هەڵدەگرێت."