گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرپرسێكی پێشووی ڕەوتەكە هەژماری وەزیرەكەی سەدر ئاشكرا دەكات

2022.08.19 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێكی پێشووی ڕەوتەكە هەژماری وەزیرەكەی سەدر ئاشكرا دەكات

ناس کورد- 

بەرپرسێکی پێشووی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هەژماری وەزیرەکەی سەدر لەلایەن چوار کەسەوە بەڕێوەدەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەها ئەعرەجی، كەسایەتی جیابووەوە لە سەدر و جێگری پێشووتری سەرۆك وەزیران لە پشكی سەدرییەكان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باس لە هەژماری "ساڵح محەمەد عێراقی" ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر دەکات. 

 

ئەعرەجی دان بەوەدا دەنێت کە ساڵح محەمەد عێراقی ناوێکی وەهمییە و ئەو هەژمارەشی کە بەو ناوەوە دانراوە لەلایەن چوار کەسەوە بەڕێوەدەبرێت، دوو کەسیان لە بەغدا و دووانیش لە نەجەف. 

 

"ساڵح محەمەد عێراقی" ناوێکە کە بە وەزیری سەدر ناسراوە و زۆرینەی بەیاننامە و هەڵوێستەکانی سەدر و ڕەوتی سەدر لەژێر ئەو ناوەدا بڵاودەکرێتەوە.