گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەکیان دەستگیرکران

بەپەلە؛ لە سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان ’’بەرپرس و بریکار’’ دەرچوو

2022.08.19 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
بەپەلە؛ لە سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان ’’بەرپرس و بریکار’’ دەرچوو

 

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەبڕیاری دادوەر پێنج بازرگان و دەڵاڵ کە بەڕێکاری نایاسایی مامەڵەیان بە زەوی و زار و موڵکی گشتییەوە کردووە دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیانی دیکەش دەرچووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

بەبڕیاری بەڕێز دادوەر پێنج بازرگان و دەڵاڵ کە بەڕێکاری نایاسایی مامەڵەیان بە زەوی و زار و موڵکی گشتییەوە کردووە دەستگیرکراون، دەیان لێپرسراو و فەرمانبەری دامەزراوە کارگێڕییەکان و چەندین کەسیش کە وەک بریکار و دەڵاڵی زەوی و زار مامەڵەی نایاساییان راییکردووە، لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و لەلایەن ھێزەکانمان رێوشوێنی پێویستی بۆ وەرگیراوە و دەستگیرکردنیان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەچەند رۆژی داھاتووشدا بەردەوام دەبین لەدەستگیرکردنی ھەموو ئەوانەی لەسەر بەرژەوەندی گشتی و مافی خەڵک پۆستەکانیان بۆ كاری نایاسایی قۆستووەتەوە.

 

‎بۆ ھەموولایەکیشی روون دەکەینەوە ئەو کەسانەی بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە پۆست و دەسەڵاتی خۆیان لە فەرمانگە حکومییەکان بۆ کاری نایاسایی و دوور لە رێنماییەکان و رەوشتی بەرزی فەرمانبەری بەکارهێناوە. لەبەرامبەر رەشوە مامەڵەی خەڵکی تریان تێپەڕاندووە و چەندین دۆسیەی زەوی و زار و موڵکی گشتییان لەدەرەوەی یاسا بەرکارەکانی ھەرێم داگیرکردووە، بەکرێگیراوبوون و لەبەرامبەر بڕە پارەیەکدا ئەو کارانەیان ئەنجامداوە.



‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی

‎١٩ی ئابی ٢٠٢٢