گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی سووتانەوە ژنێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

2022.08.19 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی سووتانەوە ژنێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و دوس ژنه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوس به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه‌ برینداربوون به‌یانیی ئه‌مڕۆ هەینی گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سامان شێخ له‌تیف، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی (هەینی 19-8-2022) ڕایگه‌یاند، "به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8:40 خوله‌ك، به‌هۆی زۆری سوتانه‌كه‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌و خاتونانه‌ی شه‌وی رابردسو به‌هۆی سوتاویه‌وه‌ گه‌یه‌ندرانه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانی سلێمانی، كۆتایی به‌ژیانی هات.

 

شەوی ڕابردوو، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ بە "ناس کورد"ی وت، "لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، دوو ژن سووتاون و گەینرانە نەخۆشخانەی سووتاوی”.  

  

وتیشی “ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاوبکەنە موبەریدە، بەڵام بە هەڵە بەنزینیان تێکردووە و گڕی گرتووە و سووتان”.  

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "ژنەکان یەکێکیان تەمەنی ٢٥ ساڵە و ئەوەی دیکەش ٣٠ ساڵە”.