گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نوێ

نوێترین زانیاریی لەبارەی ڕۆشتنی کاسیمێرۆ لە ڕیاڵ مەدرید

2022.08.19 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاریی لەبارەی ڕۆشتنی کاسیمێرۆ لە ڕیاڵ مەدرید

ناس کورد-

یانەی مانچێستەر یۆنایتد زۆر نزیکە لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی نایابەکەی كە ئەویش گواستنەوەی کاسیمیرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە نوێترین زانیاریدا بڵاویکردووەتەوە، کاسیمیرۆ دوایین کاتژمێرەکانی لە ریزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەر دەبات، چونکە نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ماچستەر یونایتد بەرامبەر ٧٠ ملیۆن یۆرۆ. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ هەینی ئەستێرە بەڕازیلیەكە پشكنینە پزیشكیەكانی لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد ئەنجام بدات.

 

كاسیمیرۆ ئەگەرچی یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی یانەی شاهانە، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی گرێبەستەکەی مان یونایتد ڕازی بووە، ئەوەش لەپێناو گرەنتیکردنی داهاتوویدا، بەوپێیەی لە دوو ساڵی داهاتوو هەلی یاریکردنی لە  ڕیاڵ مەدرید بەشێوەی سەرەکی قورس دەبێت.