گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بە ڤیدیۆ؛ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا لە ئاهەنگێکدا هەرا دەنێتەوە

2022.08.18 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
بە ڤیدیۆ؛ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا لە ئاهەنگێکدا هەرا دەنێتەوە

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی سانا مارین، سەرۆک وەزیرانی فینلەندا کە تێیدا لە ئاهەنگێك لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی سەما دەکات و مەی دەخواتەوە، کاردانەوەیەکی زۆری لەو وڵاتە لێکەوتووەتەوە و ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەبارەی گرتە ڤیدیۆکەوە سانا مارین، سەرۆک وەزیرانی فینلەندا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە،  پێیوابووە ئەو گرتە ڤیدۆیانە کە لەلایەن هاوڕێکانیەوە گیراون و بڵاوناکرێنەوە.

 

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، سانا مارینی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند کردووەتەوە، بەڵام ئەو ئاماژەی بەوەکردووە، " نیگەرانم لە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە، بەڵام هیچ کارێکی نایاساییم نەکردووە."