گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆرەوە

2022.08.18 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆرەوە



ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق لە سنوری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق لەژێر ناونیشانی "ئیرادەی پۆڵایین"  بەڕێوەچوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆر (پێنجشەممە 18-8-2022) ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنی (ئیرادەی پۆڵایین)ی لە سێ میحوەرەوە بە ھاوبەشی لەنێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و پێشمەرگە و سوپای عێراق دژ بە چەکدارانی داعش ئەنجامدرا، لە باشوری ناحیەی کوڵەجۆ و باکوری قەرەتەپە و باکوری ناحیەی گوڵاڵە لەنێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و لیوای پێنجی پێشمەرگە و لیوای چواری سوپای عێراق." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەروەھا لە ناوچەکانی غەڕە و پەڵکانە لەنێوان سێگۆشەی سلێمان بەگ و خورماتوو و کفری ئۆپەراسیۆنەکە بەبەشداری هێزەکانی دژەتیرۆر و لیوای حەڤدەی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق."