گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت

ئایا دانانی سیستمە نوێیەكەی كامێرای تۆماركردنی خێرایی لە سلێمانی هەڵدەوەشێتەوە؟

2022.08.18 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا دانانی سیستمە نوێیەكەی كامێرای تۆماركردنی خێرایی لە سلێمانی هەڵدەوەشێتەوە؟

ناس کورد-

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەن واژۆیان لەسەر ئەو نوسراوە كردووە كە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی دانانی سیستمە نوێیەكەی كامێرا بۆ تۆماركردنی تیژڕەوی، جەختیشدەكاتەوە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (پێنجشەممە 18-8-2022) بە میدیای یەکێتیی ڕاگەیاند، "ئەندامانی ئەنجومەن واژۆیان لەسەر ئەو نوسراوە كردووە كە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی دانانی سیستمی كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی شۆفێران لەسەر شەقامەكان و بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجومەن ئەنجامبدرێت و دەنگی لەسەر بدرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی یاسا و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن هەر بابەتێك كە لە ئەنجومەنی پارێزگا دەخرێتە دەنگدانەوە و بۆ جێبەجێكردنی بەرزدەكرێتەوە دەخرێتە بەردەم پارێزگار و دواتر دەنێرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی جێبەجێكردنی، بەو مەرجەی پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكان نەبێت".

 

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکردووە، "هەر پڕۆژەیەكی ستراتیژی كە جێبەجێدەكرێت لە سنووری پارێزگاكە ئەنجومەن دەتوانێت ڕەتیبكاتەوە یاخود داوای هەمواركردنەوەی بكات".