گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چین

دوو کێشە لەبەردەم دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقن ئاشکرا دەکرێن

2022.08.18 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کێشە لەبەردەم دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقن ئاشکرا دەکرێن

ناس کورد-

سەرۆکی پێشوتری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوو کێشەی سەرەکی لە بەردەم پرۆسەی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقدان و دەڵێت، ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستا رێکاری دەستووری خۆی ھەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربەست ئامێدی، سەرۆکی پێشووتری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق (پێنجشەممە 18-8-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "دوای بە بنبەست گەیشتنی پرۆسەی سیاسی عێراق لە ئێستادا ھەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن ھەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە، لایەنە عێراقیەکان بەسەر دووبەرە دابەش بوونە بەشێکیان لەگەڵ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنن بەشێکی دیکە مەرجیان ھەیە بۆ ھەڵبژاردن، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێ ھەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو کێشە ھەن لەبەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردن ئەگەر بێت و دووبارە ئەنجامبدرێتەوە کێشەی یەکەم، ئایا ئەم حکوومەتەی ئێستا ھەڵبژاردن بەڕێوەدەبات یانیش حکوومەتێکی نوێ پێکدێت، ئەمەیان چوارچێوەی ھەماھەنگی رازی نین حکوومەتی ئێستا ھەڵبژاردن بەڕێوەببات، کێشەیەکی دیکە سیستەم و شێوازی ھەڵبژاردنەکانە رەوتی سەدر لەگەڵ سیستەمی ئێستای ھەڵبژاردن و لایەنی بەرامبەر داوای گۆڕینی سیستەمی ھەڵبژاردن دەکات بۆ سیستەمی ژماردنەوەی دەستی".

 

لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش سەربەست ئامێدی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "بەگوێرەی دەستووری عێراق  بە دوو رێگا پەرلەمان دەتوانێت خۆی ھەڵوەشێنێتەوە ئەوانیش، یان سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران داوایەک پێشکەش بکەن یانیش ئەوەتا ژمارەیەک پەرلەمانتار داواکاری پێشکەش بکەن، کە پێموایە رێگای دووەم ئێستا لەبەردەستە و ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەبێت".