کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، 7ی ئابی 2019، ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی پێداچوونەوە، بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەی موچەی زیاتر لە 13 هەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت درا. . زیاتر بزانە.. حکومەتى هەرێم بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى موچەى 13 هەزار کەمئەندام . به‌رێوه‌به‌رێكى گشتى سه‌ر به وه‌زاره‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى حکومەتى هەرێم ورده‌كارى چۆنیه‌تى ڕاگرتن و گه‌ڕانه‌وه‌ى موچەى ئەو 13 هه‌زار كهمئهندامەى بۆ ناس كورد خستەڕوو. ده‌رون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌شه‌پێدانى گه‌رمیان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، "ساڵى 2017 لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمدا دووباره پشكنێنى بۆ كه‌مئه‌ندامان كردووه و دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له كه‌مئه‌ندامان به‌شدارى پشكنینه‌كه‌یان نه‌كرد و ژماره‌یه‌كى تریشیان به‌هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى كه‌مئه‌ندامان بۆ پله‌یه‌كى به‌رزترى سه‌رووى حه‌فتا موچه‌كانیان بۆماوه‌ى شه‌ش مانگه پێنه‌دراوه و بڕدرا كه نزیكه‌ى 20 هه‌زار كه‌مئه‌ندام بوون." . ده‌رون عومه‌ر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "دواتر كه‌مئه‌ندامان ناڕازبوون له‌و ده‌رئه‌نجامه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌رگاى تانه لێدان له بڕیاره‌كه كرایه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆرى كه‌مئه‌ندامان له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تانه‌یان له‌بڕیاره‌كه دا و به‌و هۆیه‌وه وه‌زاره‌تى كۆمه‌ڵایه‌تیش دواى پێداچوونه‌وه به بڕیارى لیژنه‌كه‌ى كرد و له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى نۆێشهوه وه‌زارت داواى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد ڕه‌زامه‌ند بێت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه‌ى ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه و ئه‌مڕۆش لهكۆبونهوهى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاره‌كه درا كه موچه‌ى 13 هه‌زار كه‌م ئه‌ندام خه‌رج بكرێته‌وه." . له‌باره‌ى چاره‌نوسى ئه‌و شه‌ش موچهیهى كه‌م ئه‌ندامان به‌هۆى بڕیارى ڕاگرتنیه‌وه له ئه‌ستۆى حكومه‌تتدا ماوه‌ته‌وه، ده‌روون عومه‌ر ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "بۆ خه‌رجكردنى ئه‌و شه‌ش موچه‌یه ده‌بێت وه‌زاره‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى دووباره داوا له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكات ئه‌و فه‌رقى موچه‌یه كه له ئه‌ستۆى حكومه‌تتدا ماوه‌ته‌وه بڕیارى خه‌رجكردنى بدرێت، به‌ڵام له‌واده‌ى هاتنى موچه‌ى مانگى پێنجه‌وه ئه‌و كه‌م ئه‌ندامانه‌وه یه‌كه‌م موچه‌ى خۆیان دواى شه‌ش مانگ ڕاگرتن وه‌رده‌گرنه‌وه و ئیتر ناوه‌كانیان ده‌چێته‌وه سه‌ر لیسته‌كانى پێشووى خۆیان و له‌وه‌رگرتنى موچه به‌رده‌وام ده‌بن."