گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتارانی بەغدا ’’بەبێ ئیش’’ ئاشكرا كرا

2022.08.18 - 16:33
App store icon Play store icon Play store icon
مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتارانی بەغدا  ’’بەبێ ئیش’’  ئاشكرا كرا

ناس کورد-

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری عێراق ڕایگەیاند، مووچە و دەرماڵەی مانگێکی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق 19 ملیار دینارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد عەلائەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری عێراق لە تویتێکدا (پێنجشەممە 18-8-2022) ڕایگەیاند، " دوای 32 هەفتە لە سوێندخواردن و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکەی، دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕاگیراوە و بیناکەی داخراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەندامانی پەرلەمان مانگانە 19 ملیار دینار مووچە و دەرماڵە وەردەگرن و هیچ کارێکیش ناکەن، کۆی خەرجیی ئەم خولەی پەرلەمان تائێستا 133 ملیار دینارە و بەرهەمەکەیان تەنها دوو یاسایە."