گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوی بەنزینخانەکەن بزانە

ناوی چەند بەنزینخانەیەک بڵاوکرایەوە کە دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن

2022.08.18 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی چەند بەنزینخانەیەک بڵاوکرایەوە کە دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن

ناس کورد- 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران و هاوکات ناوی سێ بەنزینخانەشی بڵاوکردەوە کە دووبارە سەرپێچییان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

(13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران. 

 

لەم هەفتەیەدا لەکۆى پشکنینى (55) وێستگە، لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر، (13) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى بەهۆى دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان  سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.18، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (214) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (3) بەنزینخانە بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

 

ناوی بەنزینخانەکان:-

 

یەکەم/ وێستگەى گەل

دووەم/ وێستگەى M.H 

سێیەم/ وێستگەى ڕزگارى

 

دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامیە لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.

 

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر

2022.8.18