گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئاگادارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەبارەی لیستی مووچە

2022.08.18 - 12:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەبارەی لیستی مووچە

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نوسراوێکی لەبارەی لیستی مووچە بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان نارد و داوای کردووە، پێش 20ی مانگ لیستی مووچە بنێرن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکی وەزارەتی داراییدا کە ڕۆژی 16-8-2022، بە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وه‌زیرى دارایی، دەرچووە، لەبارەی مووچە داوایەک لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە و تیایدا هاتووە، "تکایە ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەکان بکەنەوە، بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ گەنجینەی پەیوەندار، پێش 20ی هەموو مانگێک".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر فەرمانگەیەک پابەندی ناردنی لیستی مووچە پێش 20ی هەر مانگێک نەبێت، ئەوە لە ماوەی دیاریکراوی ڕۆژی مووچەیان، مووچەیان دوا دەکەوێت."